کەشتی پەناهەندە De Holland بۆ پێشوازی لە حاڵەتی پێویستدا

پێشوازی لە حاڵەتی پێویستدا
لە کۆتایی مانگی نۆڤەمبەرەوە کەشتی گەشتیاران De Holland وەک کەشتی پەنابەران لە بەندەری Ridderkerk ە. کەشتیەکە شوێنێکی وەرگرتنی داواکارانی مافی پەناهەندەیە، ئەمەش وەک تەواوکەری سەنتەری داواکارانی مافی پەناهەندە لە Ter Apel کە لەئێستادا پر بوە لە پەنابەران.
هاوکات شارەوانی Ridderkerk مۆڵەتی بە کەشتیەکە تا ١ شوباتی ٢٠٢٢ داوە.

( هەروەها سەیری نوسینی ” کەشتی پەناهەندە ئەم هەفتەیە لە Ridderkerk ” بکە لە De Combinatie ی ١٧ نۆڤەمبەری مانگی پێشو.

رۆڵی دەزگای خۆگونجاندن لە Ridderkerk (SIR) .
لە کەشتیەکەدا ئۆرگانی ناوەندی پێشوازی داواکەرانی مافی پەناهەندە (COA) بەرپرسە لە کار و باری داواکارانی مافی پەناهەندە.
شارەوانی Ridderkerk داوای لە دەزگای خۆشگوزەرانی Facet Ridderkerk شارەوانی کردوە بە تاوتوێکردن لە گەڵ COA چالاکیەکان رێکبخون و هەماهەنگی بکەن بە مەبەستی خۆش گوزەرانی و مانەوەیەکی هێمنی خەڵکەکە لە سەر کەشتیەکە لە ماوەی مانەوەیان لە بەندەری .Ridderkerk.

SIR بە رەچاوکردنی ئەزمونەکانی خۆی لە گەڵ ئەوانەی مۆڵەتی مانەوەیان هەیە، بەشداری رێكخستن و جێبەجێکردنی چەندین چالاکی جیاواز دەکات. بەتەنیشت ئەمەوە ئێمە لەو بوارەدا لە گەڵ گروپی کاری پەنابەرانی ریدەرکێرک Ridderkerkse Werkgroep Vluchtelingen کە لە سەنتەری پێشوی پێشوازی مافی پەناهەندە Beverwaard AZC یش زۆر چالاک بوە لە نزیکەوە کار دەکەین.

چۆن دەتوانیت یارمەتی بدەیت؟
پێویست ناکات ئێمە داواکارانی یارمەتیدانتان پێ بناسێنین، ئەگەر تۆزێک بەباشی بەدوای هەواڵەکاندا بچیت ئەوەی پێویستە دەیزانیت دەربارەی ئەو دۆخە دژوارەی کە ئەو خەڵکە لێی هەڵهاتون و هەمو شتێکیان هەبوە جێهێشتوە.

دلت بەو کەسانەی لەدۆخێکی دژواردان دەسوتێت؟ ئەوا ئێمە پێویستمان پێتە.
کلیکی ئێرە بکە بۆ کارەکانی ئێستا، پداوای یارمەتی و تۆمارکردن.

<hg-ku2>