داوکاریەکانی یارمەتی و چالاکیەکان
پێشوازی لە حاڵەتی پێویستدا کەشتی پەناهەندە "De Holland"

کاری خۆبەخش و Covid
لە هەمو چالاکیەکاندا دەبێت بە لایەنی کەمەوە بریار و رێنماییەکانی حکومەت دەربارەی پاندێمی کۆرۆنا پێرەو بکرێن.
لە سەر کەشتی ” De Holland ” ئەو خاڵانەی COA دایناون بەکار دەبن.

کاری خۆبەخش
لە تاوتوێکردنی نێوان Facet و COA چالاکیەکان لە کەشتیەکە رێکخراون .
ئێمەش دەمانەوێت چالاکی پێشکەش بکەین لە بوارەکانی ناسینی دەوروبەر
( بۆ نمونە پیاسەکردن لە Ridderkerk و دەوروبەری. بۆ ئەو مەبەستەش بەدوای خۆبەخشەکاندا دەگەرێین. دەبێت کار لەسەر زۆر پلانی تریش بکرێت.

ئەگەر بتەوێت بەشداری ئەمانە بکەیت بە رێگەی فۆرمی پەیوەندیکردنەوە خۆت تۆمار بکە، ئەوسات لە گەڵ بەرێزتان باسی ئەوە دەکەین چ چالاکیەک لەو ساتەدا پێویستی بە توانای مرۆیی هەیە و بەرێزتانیش لە پرسەکە ئاگادار دەکەین.

گۆشت و مەرحەباکردن Meat & greet
لە رێکخراوە خۆبەخشەکانی تر گوێبیستین کە داوەتکردنی داواکارانی مافی پەناهەندە لەلایەن خەڵکانی وڵاتەکەنیانەوە کە ماوەیەکی درێژتر لە هۆڵەندا
نیشتەجێن کارێکی زۆر سەرکەوتوە. هێمنانە و لە دۆخێکی ئارامی ماڵی ئەوانەی

مۆڵەتی فەرمی مانەوەیەن هەیە و باس و لێدوان بە زمانی خۆی بکات کارێکی ئێجگار گرنگە و شایستەت پێزانینێکی زۆرە.

دەستەواژی ” گۆشت” بە مانای ( ئەگەری) داواتکردنی داواکاری مافی پەناهەندە بۆ ژەمی خواردن، تەنها خورادنەوەی قاوەیەکیش زۆر باشە.

زۆرمان لامان مەبەستە ئەم بیرۆکەیە بەکار بهێنین و داوا لەوانەی لە Ridderkerk مۆڵەتی فەرمی مانەوەیان هەیە خۆیان لامان تۆمار بکەن، دواتر دەمانەوێت بە باسکردنی لە گەڵیان بەدوای کەسانی گونجاو لە دانیشتوانی کەشتیەکەدا بگەرێین.

رێکخستنی چالاکیەکان
گروپی کاری پەناهەندەکان Werkgroep Vluchtelingen لە دەوروبەری کریسمسدا   نان و سەمونی تایبەت بە کریسمس ئامادە دەکات، ئایا ئەمە هانت دەدات سەرقاڵی سازکردنی کارێک بیت؟
ئاگادارمان کەرەوە و لە گەڵتان باسی دەکەین چۆن ئەوە جێبەچی بکرێت.

داواتکردن بۆ ئەو چالاکیانەی ئامدەکراون
لەلایەن Werkgroep Vluchtelingen ەوە هەفتانە سەعاتێک بۆ وەرزش بۆ ئەوانەی مۆڵەتی فەرمی مانەوەیان هەیە رێک دەخات.
ئەم چالاکیەش بە شێوەیەکی گونجاو بۆ دانیشتوانانی کەشتیەکەش رێک دەخرێت.
ئایا بەرێزتان چالاکی هاوشێوەی ئەوە دەزانیت یاخود رێکی دەخەیت؟ ئاگادارمان بکە و لە گەڵ بەرێزتان باسی دەکەیەن چۆن جێبەجێ بکرێت.

کار و شتی تر
پرسیاری تر، پێشنیاز یاخود تێبینیت هەیە؟
ئیمەیلمان بۆ بنێرە بۆ sir.ridderkerk@gmail.com
بە زوترین کات پەیوەندیت پێوە دەکەین.
لە سەرەتادا سوپاس و پێزانینی گەرم بۆ بەشداری و هەوڵەکانت.

<hg-ku3>