چیرۆکەکانی ئەزمونەکان

سەرەتایەکی چیرۆکەکانی ئەزمونەکان

چون بۆ لای پزیشکی دان لە وڵاتێک کە زمانەکەی نازانیت، رێکخستنی ماڵێکی نوی:
پەناهەندەکان روبەروی جۆرەها تەحەدا دەبنەوە، یارمەتیدەرێک (بودیەک) دەتوانێت هاریکاریان بکات. زیاتر بخوێنەرەوە لەسەر ئەزمونەکانی پەناهەندەکان و چیرۆکی یارمەتیدەر (بودی) Ton

 

های،

من مورفات م ( Murfat)
ئەو کاتەی تازە لە Ridderkerk دەژیام ئازارێکی زۆری دانم توشبو.
رێکخراوی کاروباری پەناهەندە پزیشکێکی دانی بۆ دۆزیمەوە.
لەبەر ئەوەی زۆر کەم بە هٶلەندی قسەم دەکرد، زۆرم نارەحەت بوم بەتەنیا بچم.
یارمەتیدەرەکەم لە گەڵمدا هات.
پزیشکی دانەکە فەحسی دەمودانمی کرد و زۆر بەباشی رونیکردەوە چی پێویستە بکرێت.
پێویست بو برۆم بۆ لای جەراحی دەم و دان.
یارمەتیدەرەکەم مەوعدێکی سازکرد و لە گەڵێشمدا هات بۆ نەخۆشخانە.
ئەم یارمەتیدانە کارەکانی بۆ من ئاسانتر کرد،
هەرچەندە چون بۆ لای پزیشکی دان هەمیشە بە کارێکی خۆشم نەزانیوە.

های،

من مەهدیە م Mahdia

لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە لە Ridderkerk دەژیم.

کاتێک لە وڵاتەکەم هەڵهاتم، نەمدەزانی لە کوێ دەگیرسێمەوە.
من دلخۆشم بە وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی مانەوە.
لە بەر ئەوەی تەنیام دەبو خۆم هەمو شتەکان رێک بخەم.
شارەوانی Ridderkerk و رێکخراوی پەناباران زۆر بەباشی یارمەتیان دام.
دەبو زۆر شت دەربارە ی داواکردنی داهات و مەساریف رێکبخرایە.
هەروەها بۆ پرۆسەی گونجاندنی پەلە و باش بۆ مەبەستی خوێندن.
من دەمویستم بە زوترین کات دیبلۆمای گونجاندن بەدەست بهێنم تا دواتر دەست بەکارکردن بکەم.
زۆر بەختەوەرم کە یارمەتیدەرم Marijke ناسی.
Marijke ژنێکی بەتەمەنی Ridderkerk ە کە لە هەمو کارەکاندا ئەوپەری یارمەتی داوم.
لە ئەرکی ماڵ یارمەتی داوم، بەیەکەوە بیرمان کردەوە چ جۆرە کاریک بۆ من گونجاوە.
یارمەتی دام بۆ دۆزینەوەی کاری خۆبەخش.
فێری نوسینی نامەی داواکردنی کاری کردم.
ئەو کاتانەی بێتاقەت دەبوم هانی دەدام و ئیرادەمی دەوروژاند.
جار جار یارمەتیدەرەکەم دێت بۆ قاوە خواردنەوە و منیش شتی بەتام و خۆشی دەدەمێ.

های،

من عەمانوێل م Ammanuel

پاش ئەوەی لە وڵاتەکەم هەڵهاتم بۆ چوار ساڵ لە Ridderkerk ژیام،
پاش وەرگرتنی مۆڵەت لەلایەن دەزگای کۆچ و رەگەزنامە بۆ یەکگرتنەوەی خێزان لە گەڵ هاوسەرەکەم و سێ منداڵەکەم بەیەکتر شاد بوینەوە.
تێدەگەن چ ساتێکی گرنگ بو بۆ هەمومان.
هاوکاتیش ئێمەی روبەروی ئەرک و کاری زۆڕ کردەوە.
دەبو لە ماوەی یەک مانگدا لە فلاتە بچوکەکەم بگوازینەوە بۆ خانویەکی یەک خێزانی.
من زۆر سوپاسی شارەوانی Ridderkerk و رێکخراوی خانوبەرە دەکەم بۆ ئەو کارانەی بۆیان کردین.
زۆریش سوپاسی Willemijn و Joop دەکەم وەک دو یارمەتیدەر.
دو هاوسەری پرشنگداری Ridderkerk یارمەتیدەری منن.
بۆ خۆم نازانم من و هاوسەرەکەم بێ ئەوان چیمان بکردایە.
ئەوان بیریان لە هەمو ئەو شتانە کردبوەوە کە لە خانوە تازەکەماندا بکرێت.
چی پێویستە بکردرێت و لە کوێ بە هەرزان بیکرین.
ئەوان تەنها بیریان لەو شتانە نەکردبو بەڵکو قۆڵیشیان لێ هەڵماڵیبو.
هەروەها دۆست و ناسیاویان ئامادە کردبو کە دەیان ویست یارمەتیمان بدەن.
بەهۆی هەوڵ وشارەزایی ئەوان توانیمان لە ماوەی سێ هەفتە پاش وەرگرتنی کلیلی ماڵەکە هاوسەرەکەم و سێ منداڵەکان لە سەنتەری پێشوازی داواکارانی مافی پەنەهەندە بگوازینەوە بۆ Ridderkerk.
بۆ یەکەمجار وەک خێزانێک لە ماڵە تازەکەمان بە خۆشی و بەیەکەوە خەوتین.

های،

من Jonathan م

زیاتر لە ساڵێکە لە گەڵ دایک و باوکم لە هۆڵەندام.
لە Ridderkerk دەژین و ئێرەمان پێ خۆشە.

پێش هاتنمان بۆ هۆڵەندا لە خوێندنگا بوم.
خەونم ئەوەبو دواتر ببم بە پزیشک.

زۆر بەپەلە فێری قسەکردن بەزمانی هۆڵەندی بوم.
ئەمەش بەتایبەت بەهۆی هەوڵی مامۆستاکەم بو لە قوتابخانە.
مامۆستاکەش دەڵێت هاوکات بەهٶی کارکردنی خەستی منیشەوە بوە.

ئەوەی یارمەتیشم دەدات دۆستێکی باوکمە، کە یارمەتیدەری ئەوە، یارمەتیم دەدات بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی ماڵ( واجبی قوتابخانە).
کاتێک بۆ ماوەی دە دەقیقە مەوعدی قسەکردن لە قوتابخانە هەبێت ئەو لە گەڵیاندا دەروات، چونکە دایک و باوکم هێشتا باش هۆڵەندی قسە ناکەن.
کاتێک دەگەرێینەوە بۆ مالەوە بۆ دایک و باوکم شەرحی قسەکانی مامۆستاکە دەکات و دەبێت لە پرۆسەی فێربوندا ئاگام لە چی بێت.
من زۆر دڵخۆشم کە یارمەتی منیش دەدات.
خۆش نیە بەردەوام داواکاری مافی پەناهەندە بیت.
جار هەیە هەست بە تەنیایەکی زۆر دەکەم.
دەزانم دەبێت زیاتر و چروپڕتر لە منداڵە هۆڵەندیەکان کاربکەم.
من دڵخۆشم کە یارمەتیم دەدەن.
ئێستا پێویست ناکات ماڵئاوایی لە خەونەکەم بکەم.

های،

من یوسف م
تەمەنم هەشت ساڵە، ساڵی پار لە گەڵ دایک و باوکم و دو خوشکم لە وڵاتەکەمان هەڵهاتین، لە وڵاتەکەم شەرە و ماڵەکەمان بۆردومان کرا.

ماوەیەکی کەمە لە Ridderkerk دەژین. لێرە دەچم بۆ قوتابخانەیەک کە زۆر مبداڵی تری پەنەبەرانیش دەخوێنن، ئەوان نزیک لە من ناژین. لە گەرەکەکەمان تەنیا منداڵی هۆڵەندی دەژین.

زۆر حەزم لە فوتبۆڵە، جارجار لە گەڵ منداڵانی گەرەک یاری فوتبۆڵ دەکەین.
من هەمو جارێک لەوان تێناگەم و ئەوانیش لە من تێناگەن.
بۆیە دەمنێرنە دەرەوەی یاریەکە.

دایک و باوکم لەلایەن Ome Jan ەوە یارمەتی دەدرێن، پیاوێکی دانیشتوی Ridderkerk ە، پێی دەڵێن بودی. بەڵام ئەو دۆستێکی ئاساییە و یارمەتیمان دەدات.

Ome Jan لە گەڵمدا هات بۆ لای یانەیەکی فوتبۆڵی نزیک ماڵمان لە Ridderkerk.
پرسیاری لێکردن ئایا دەتوانم لەوێ فوتبۆڵ بکەم و پرسیاریشی کرد دەبێت چەند پارە بدەم، دەتوانین بە Ridderkerkpas کە هەمانە پارەکە بدەین.

لە سەرەتادا چەند جارێک Ome Jan لە گەڵمدا هات بۆ یانەکە.
لە گەڵ راهێنەرەکەش قسەی کرد.
پاش ماوەیەک خۆم بە تەنیا دەچوم بۆ یانەکە و ئێستا زۆر بە دڵمە.
ناو بە ناو لە گەڵ منداڵانی گەرەک فوتبۆڵ دەکەم. لە یانەی فوتبۆڵەکە زۆر شت فێربوم کە منداڵەکان ئێستا حەز دەکەن لە گەڵیان یاری بکەم.
هەرچەندە ئێستاش هەمو جارێک لێم تێناگەن.

های، من ناوم Ton ە

وەک buddy یەک ( یارمەتیدەر) یارمەتی ژمارەیەک ئەو کەسانەی مۆڵەتی فەرمی مانەوەیان هەیە دەدەم خۆم بە پسپۆرێکی ئەزموندار دەناسێنم.
بودیەک بیت جۆرێکە لە تەحەداکردن، هیچ مرۆڤێک نیە لە یەکێکی تر بچێت، بۆیە کەسێکی خاوەن مۆڵەتی مانەوە لە یەکێکی هاوشێوەی خۆی ناچێت.
یەکێکیان پێویستی بە پاڵپشتیکردنێکی بچوک هەیە تا خۆی کارەکانی رێک بخات، یەکێکی تر زیاتر پشتئەستورە و بۆ کەسی سێیەم زیاتر لە لێدوامێکی دۆستانە لە گەڵیدا پێویست ناکات.

بۆ خۆم سەرپەرشتی هەرزەکارێکم کرد کە لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا لە ئێریتریا هەڵاتبو، زۆر بە پەرۆش و خوازیار بو ژیانێکی نوێ دەست پێبکات، بەو ئاراستەیشدا رۆیشت، کارێکی جوان و قەشەنگی کرد.

وەک بودی داوام لێکرا یارمەتی پیاوێکی بەتەمەن بدەم کە ماوەیەکی زۆر لە
Ridderkerk ژیابو، لە هەمو شتەکان بە ئاگابو و پەیوەندی نێوانمان وەک پێویست نەبو، هەر دوکمان ئەو راستیەمان دەزانی و هەر زو هەر دو کمان وەک دۆستی یەکتر لە یەکتر دورکەوتینەوە.
مەبەست نیە کە چارەی هەمو کێشەکانی هەڵگری مۆڵەتی فەرمی مانەوە بکەیت،

چەندین دەزگای فەرمی هەن کە دەتوانیت پەنایان بۆ بەریت، دەزگای گونجاندن لە
Ridderkerk یەکێکە لەوانە.
بۆ ئەوەی بودی بێت نابێت بە یەک ئاراستەدا کار بکەیت، بایەخی فراوان بۆ خەڵک کارئاسانی زۆر دەرەخسێنێت، لەو پرۆسەیەشذا جیاواز کڵتوری و بەهای کڵتورەکانی تر دەدۆزیتەوە.
بۆ خۆم بەو ئەزمونانە زۆر گەشەم کردوو.

kea1