كڵتور

کۆمەڵگای فرە کڵتور

سەدان ساڵە بیانیەکان دێن بۆ هۆڵەندا، هەندێک جار ئەوانەی دێن پەنابەرن، جاری تر ئەو کەسانەن کە بەدوای کاردا دەگەرێن، هەرچٶنێک بێت زۆربەی کات ئەو کەسانە دەیانەوێت ژیانێکی نوێ لێرە بنیاتبنێن.
بەدرێژایی ئەو ساڵانە ئەو کەسانە کە رویان لێرە کردوە بەردەوام بەشێک لە کڵتوری خۆیان لەگەڵ خۆیان هێناوە، ئەنجامەکەی ئەوەیە کە لە هۆڵەندا کۆمەڵگایەکی فرە کڵتورمان هەیە، ئەم راستیە ژیانمان بایەخدار و فرە رەنگ دەکات.

ئەم واقیعە پێمان دەڵێت کە پێویستە لە گەڵ یەکتر رێکەوتنی باش دەربارەی ئەو پرسانەی گرنگن سازبکەین تا لە هۆڵەندا بەیەکەوە وەک هاوڵاتیەکی باش بژین.

ئەم رێکەوتنانە پێی دەڵێین بەها بنەرەتیەکان
ئەم بەها بنەرەتیانە بریتین لە: ئازادی، یەکسانی، پشتیوانیکردن و بەشداربون.
ناشێت مافی یەکسانی بۆ پیاو و ئافرەت، مافی خۆگەشەکردن بەرێگەی خوێندنەوە، سەرپشکی لە هەڵبژاردنی هاوسەر و مافی دەربرینی راو و بۆچونەکانت فەرامۆش بکرێن.

کاتێک هەمو بەها بنەرەتیەکان لە گەڵتا نەگونجێن پێویستە لە سەرت کە رێزیان لێ بگریت. ئەو بەهایانەی بۆ تۆ گرنگ نین بۆ هاومرۆڤەکەت زۆر گرنگن.

تەنیا لە سەر بنەمای رێزگرتن لە هاومرۆڤەکانمان دەتوانین بەیەکەوە ئەو کۆمەڵگا فرە رەنگە هۆڵەندیە دروست بکەین.

kt7