گرنگی وەرزش

دەتوانیت بیر لەمانە بکەیتەوە:
– سودبەخشە بۆ مێشک و زاکرە،
– کەمتر روبەروی گرژبون دەبیتەوە،
– زۆر باشە بۆ تەندروستی دڵ،
– وزەی زۆرترت پێدەبەخشێت.
بەتەنیشت ئەم سودانەوە دەکرێت وەرزش رۆڵیکی گرنگی لە گونجاندن لە کۆمەڵگادا هەبێت. لە کاتی پراکتیزەکردنی وەرزشدا خەڵک لە كڵتور و کۆمەڵگای تر دەبینیت و دەناسیت و فێری بەیەکەوە کارکردن دەبیت. لە خۆرایی نەوتراوە
” وەرزش برایەتی ساز دەکات”. ئەمانە کاریگەریە ئەرێنیەکانی وەرزشن.

ئەو خاڵانەی لە سەرەوە باسکراون هۆکارن کە ئێمە وەرزش لە Ridderkerk بە گرنگ دەزانین و هەوڵ دەدەین بە جۆرەها شێواز هانی وەرزش بدەین.
شارەوانی Ridderkerk لە گەڵ چەند دەزگایەک و لایەنە تایبەتەکان بە وەرزش رێکەوتنێکی وەرزشی سازکردوە، لەم رێکەوتنەدا بایەخی پێویست دراوە تا هەڵگرانی مۆلەتی فەرمی مانەوە لە هۆڵەندا بتوانن لە بوارە جیاکانی وەرزشدا بەشداربن.
لەوانەیە چەند هۆکارێک هەبێت کە ئەو خاوەن مۆڵەتانەی مانەوە نەتوانن بەشداری وەرزش بکەن، پێدەچیت یەکێک لە هۆکارەکان ئەوە بێت کە وەرزش مەساریفی زۆری پێویستە. ئەمەش بێ چارە نیە. شارەوانی Ridderkerk Ridderkerkpas ی داوە بەو کەسانەی داهاتیان کەمە. بەم هەنگاوە دەکرێت مەساریفی وەرزش، بۆ نمونە پێڵاوی وەرزش و ساڵانەی یانە، بدرێت.

هەرچۆنێک بێت هۆکاری پێویست هەن بۆ بەشداریکردن لە وەرزشدا و رێکخراوێک بدۆزیتەوە کە زۆر باش لە گەڵ خواستەکانی تۆ بگونجێت. کاتێک نەتەوێت راستەوخۆ بۆ یانەیەکی وەرزش برۆیت رێکخراوی تر لە Ridderkerk هەن کە چالاکی وەرزشی بێ بەرامبەر رێکدەخەن.
پرسیار لە یارمەتیدەرەکت بکە، ئەگەر یارمەتیدەرت نەبێ پەیوەندیمان پێوە بکە و ئێمەش یارمەتیت دەدەین.

kt5