خوێندن

لە هۆڵەندا لە تەمەنی پێنج ساڵیەوە خوێندن ئیلزامیە. لە یەکەم رۆژی مانگی دوای پێنج ساڵیەوە تا تەمەنی ١٦ ساڵی تەواو دەبێت دەبێت هەمو منداڵێک بۆ قوتابخانە بچێت.
دوای ئەم تەمەنە تا تەمەنی ٢٣ ساڵ بەشێکی خوێندن ئیلزامیە، مانای ئەوەیە خوێندکارەکە دەبێت لێهاتوی سەرەتایی بەدەست هێنابێت ( بە واتایەکی تر دبلۆمایەکی HAVO یاخود VWO یاخود دیبلۆمایەکی خوێندنی MBO بەلایەنی کەمەوە ئاستی ٢ ) هەبێت تا خوێندنی ئیلزامی نەیگرێتەوە.

خوێندن لە هۆڵەندا دابەشکراوە بەسەر قوتابخانەکان بۆ گروپە هاوتەمەنەکان.
خوێندنی سەرەتایی بۆ ئەو منداڵانەیە تەمەنیان نزیک چوار ساڵە تا دوازدە ساڵ. لە خوێندنی سەرەتاییدا وانە بناغەییەکان وەک ئەژمارکردن و زمان پێشکەش دەکرێن.
دوای خوێندنی سەرەتایی خوێندنی مامناوەندی دەست پێدەکات. خوێندن لەم قۆناغەدا لەسەر بنەمای ئاستە جیاکانی خوێندن دابەش کراوە( خوێندنی گشتی، خوێندنی پیشەیی و خوێندنی زانستی).خوێندنی ئامادەیی و پیشەیی بەجۆرێک دارێژراون کە خوێندکارەکان بە ئاسانی بگەنە ئەو قۆناغە.

قوتابخانەکان لە هۆڵەندا یا گشتی یاخود تایبەتین بەپێی تێرامان بۆ ژیان، ئاین یاخود زەمینەی پسپۆری خوێندن. بەتەنیشت ئەمەشەوە خوێندنی تایبەتی هەیە کە سەرپەرشتیکردنی پسپۆری و / یاخود سەرپەرشتیکردنی چروپڕی خوێندکاران دەکات، بۆ نمونە ئەوانەی کەمئەندامن، نەخۆشی دریژخایانیان هەیە یاخود تێكچونی بەدەنی یا دەرونیان هەیە.

لە هۆڵەندا خوێندکار و دایک و باوکیان دەتوانن خۆیان قوتابخانە هەڵبژێرن کە لە گەڵ تێگەیشتنیان بۆ خوێندن و تێرامانیان بۆ ژیان دەگونجێت.

قوتابخانەی گشتی، تایبەت و ئەهلی هەن.
یەکەم دو قوتابخانە حکومەت تەمویلیان دەکات و دەشتوانن داوای پشکی دایک و باوکی خوێندکار بۆ قوتابخانەکە بکەن.
قوتابخانەی ئەهلی بەتەواوی لەلایەن دایک و باوکی خوێندکارەکانەوە تەمویل دەکرێت.

kt4