الصحة

کاتێک هاتیتە Ridderkerk لە گەڵ رێکخراوی پەناهەندە لە Ridderkerk قسەت کردوە.
ئەوان پێیان وتی کاتێک نەخۆش کەوتیت دەتوانیت بۆ لای کام پزیشک ( ئێمە پێی دەڵێین پزیشکی ماڵ)، پزیشکی دان و دەرمانخانە برۆیت. پزیشکەکە پیاوە یا ئافرەتێک، ئەگەر بتەوێت پزیشکێکی ژن چارەت بکات یاخود پزیشکێکی پیا وئەم خواستەت بە رێکخراوی کاروباری پەناهەندە بڵێ.

کاتێک نەخۆش بویت دەچیت بۆ لای پزیشکی ماڵی تایبەت بە خۆت، دەبێت لە پێشدا مەوعدێک بە رێگەی تەلەفۆن ساز بکەیت، باشترە زو سەر لەبەیانی تەلەفۆن بکەیت تا هەمان رۆژ مەوعدەکەت بۆ دابنێن.

پزیشکی ماڵ پشکنینت بۆ دەکات و زۆربەی کات دەربارەی وەزعت پرسیارت لێدەکات و ئامۆژگاریت دەداتێ، یاخود دەرمانت بۆ دەنوسێت، لەوانەیە پێویست بکات بچیت بۆ لای پزیشکی پسپۆر لە نەخۆشخانە ئەو کات پزیشکی ماڵ نامەیەک بۆ نەخۆشخانەکە دەنوسێت، دواتر دەبێت خۆت مەوعدێک بۆ نەخۆشخانە ساز بکەیت، زانیاریەکان لە ناو ئەو نامەیەی پزیشکی ماڵ بۆت دەنوسێت نوسراون.

بە ئاگابە لە حاڵەتی فریاکەوتندا
گەر توشی روداوێک بویت یاخود کەسێک لە دۆخێکدا دەبینیت کە پێویستی بە یارمەتی پەلە هەیە تەلەفۆن بۆ سەنتەری ئاگادارکردنەوە بکە ژمارەکەی
112 ە، ئەم ژمارەیە بەلاشە، ناوی خۆت بڵی و پێشیان بلێ لە چ شوێنێکیت و چی رویداوە، سەنتەرەکە بریار دەدات ئایا ئیسعاف دەنێرن یاخود نا.

Links

General information www.gezondinnederland.info
General information www.ggdghorkennisnet.nl
General information www.netinnederland.nl
Corona www.pharos.nl
Corona www.cashelpdesk.org

kt1