السكن

بۆ هەر کەسێک ” ماڵێک” شوێنی گوزەرانی خۆی زۆر گرنگە. ئەم پرەنسیپە بۆ ئەو کەسانەی لە هۆڵەندا لەدایکبون و ئەوانەشی لێرە نیشتەجێ دەبن بەکارە، هەروەها بۆ ئەوانەی تەنیان و ئەوانەشی خاوەن خێزانن هەم بەکارە.

تۆ دەتوانێت لە هۆڵەندا ژیانێک دروست بکەیت ئەگەر هێمنی ماڵێکت هەبێت کە بتوانیت تێیدا بژیت. لەوێوە بنیاتنانی ژیان دەست پێدەکەیت. ئیتر دەتوانیت هەوڵ بدەیت بۆ فێربونی زمانی هۆڵەندی یاخود توانایی و شارەزاییەکانی تر کە پێویستیت پێیان هەیە، دەشتوانیت بگەرێت بە دوای کارێکدا.

شارەوانی Ridderkerk خانویەکت بۆ دەست نیئشان دەکات، خانوی کرێیە سەر بە Wooncompas.

لە گەڵ Wooncompas،( خاوەن خانو ) گرێبەستی کرێ دەکەیت، تێیدا ئەو رێکەوتنانە چەسپاون کە تۆ وەک کرێچی دەبێت پێرەویان بکەیت، وەک:
– کرێ لە کاتئ خۆیدا بدەیت
– خانو و باخ بەباشی سیانەت بکەیت
– دەور و بەرت ئیزعاج نەکەیت ( نابێت دراوسێکانت نارەحەت بکەیت).

هەروەها تێیدا هاتوە کە خاوەن خانو، Wooncompas، چی پێویستە بکات،
Wooncompas دەبێت بەرپرس بێت لەوەی ماڵەکە گونجاو بۆ ژیان بمێنێت.
کاتێک شتێک لە ماڵەکەدا بشکێت دەتوانیت داوای لێ بکەیت چاکی کاتەوە.

بەگشتی ئێمە لە هۆڵەندا لە گەڵ خەڵکی زۆردا زۆر نزیک لە یەکتر دەژین. بۆیە پێویستە لە گەڵ یەکتر رێککەوین چی لە شەقام و گەرەک بکرێت و چی نەکرێت.

Wooncompas نامیلکەیەکت بە زمانی خۆت دەداتێ: ” ژیان لە هۆڵەندا، ٢١ خاڵی رێنمایی بۆ بەسەربردنی ژیانێکی خۆش لە گەڵ دراوسێکاندا”. تێیدا ئەو رێککەوتن و( رێسایانە) باس کراون کە دەبێت پێرەویان بکەیت.

سەیرێکی ئەم لینکانەی خوارەوە بکە، ئەگەر یارمەتیدەرێکت هەیە دەتوانن بەیەکەوە سەیری بکەن.

 

خانوی خۆت زانیاری گشتی www.vng.nl
گوزەران و ژیان جیاکردنەوەی خاشاک www.ridderkerk.nl/afval
ماڵ سیانە و چاککردن www.wooncompas.nl
ماڵ چاککردنەکان www.wooncompas.nl/reparatie-melden

kt3