پێناساندن

یارمەتیدەرەکان ( بودی ) دەتوانن پشکێکی گرنگیان لە پێناساندنی پەنابەران لە کۆمەڵگای هۆڵەندا هەبێت، پێناساندن بە باسکردنی چیرۆکەکانی کۆمەڵگا بۆ یەکتر دەست پێدەکات: چۆن کارەکان لە وڵاتەکەتان رێکخراون؟ ئێمە لێرە بەم شێوەیە رێکیان دەخەین. ئەوەی گرنگیشە ئەو پرسیارەیە کە بۆچی بابەتێک بە شێوازێکی دیاریکراو رێکدەخرێت. قسەکردن لەسەر ئەمە دیدگایەک دەربارەی زەمینەکان دروست دەکات و تێگەیشتنێکی باشتریش بۆ کۆمەڵگای یەکتر لێدەکەوێتەوە.

کاتێک میوانەکان لە دەرەوەی وڵات سەردانت دەکەن بە شەوقەوە ولات و شار و گوندەکەت پیشانیان ددەیت و باسیشیان دەکەیت. ئەمە شێوازێکە جوانە بۆ پێناساندنی کەسێک لە کۆمەڵگاکەمان.

پێناساندنی گەنج پێویستی بە بایەخی تایبەت هەیە، بەشێکی زۆری پەناهەندەی گەنج کێشەیان هەیە بۆیە پێویستیان بەبایەخی تایبەت و ناساندنیان بە هاوتەمەنەکانیان هەیە.