رۆشتن لە گەڵیدا

دەشێت رۆشتنی یەکەمجار بۆ لای پزیشک، نەخۆشخانە، قوتابخانە یاخود یانەی وەرزش هەنگاوێکی وروژێنەر بێت:
” نەریتەکان لە هۆڵەندا چین؟ ”
پەناهەندەیەک دەتوانێت باش لە گەڵ ئەو پرسانە رەفتار بکات، یەکێکی تر ناتوانێت، بێگومان کاتێک دۆخی تەندروستی باش نەبێت.

ئەگەر وەک یارمەتیدەرێک هەستت کرد کە سەردانێکی پەناهەندەکان بۆ ئەو شوێنانە کارێکی ئاسان نیە بۆیان دەتوانیت گەر پێیان باش بو لە گەڵیان برۆیت.

لە هۆڵەندا تێگەیشتنێکمان هەیە دەڵێت: ” خەلک لە تواناکانی خۆیدا ببینە” ئەم پەندە چۆن لە پرۆسەی گونجاندندا جێبەجێ دەکەیت؟
لەبەردەم کەسێک دەوەستیت؟ ئەوا بەرگری لێدەکەیت.
لەپشت کەسێکەوە دەوەستیت؟ ئەوا ئەو کەسەی لە پێش تۆ وەستاوە نائارام و گوماناوی دەبێت.
بەتەنیشت کەسێکەوە دەوەستیت؟ ئەوا دەرفەتت بۆ دەرەخسێت تابڵێێت
” بەیەکەوە وەستاوین و پێویست ناکات بەتەنیا بیکەیت”
رێگا بە کەسێک دەدەیت قسەیەک بکات و گەر هەستت کرد پێویستی بە هاریکاری تۆیە یەک و دوی لێ مەکە.
زیاتر پێویست نیە. بەم شێوەیە لە گەڵیدا رۆیشتن هێمنی دەبەخشیت.