هاریکاری کردن

هۆڵەندا وڵاتێکە ژمارەیەکی زۆر یاسا و رێسای هەیە، ئەمە سیستەمێکی باشە چونکە دەزانین چۆن کارەکان رێک دەخرێن و چ پێویست دەکات پێرەویان بکەین.
هاوکات جێگیری و بەرچاورونیش دەبەخشێت. لەگەڵ ئەوەشدا نارەزایی بەرامبەری هەیە. زۆربەی هۆڵەندیەکان دەڵێن بەهۆی زۆری یاسا و رێساکانەوە وەک ئەوەیە چیتر دارەکانی دارستانێک نەبینن. دەبێت ئەمە بۆ تۆی پەناهەندە چٶن بێت؟ لە کاتێکدا نەتوانیت بە زمانی هۆڵەندی قسە بکەیت یا باش قسەی پێنەکەیت و تینەگەیت. تۆی پەناهەندە دەبێت لە سەنتەرێکی پێشوازی پەناهەندە بۆ سەنتەرێکی تر بگوازیتەوە و کاتت نەبێت یاخود دەرفەتت نەدەنێ تا پشویەک بدەیت.. بۆیە پێویستت بە یارمەتیدانە.

چی باشترە لە هاریکاری یارمەتیدەرێک کە بتوانیت باسی کێشەکانت لە گەڵیدا بکەیت، یاخود پرسیاری لێ بکەیت تا بزانیت باش لە نامەیەکی شارەوانی. کۆمپانیای خانوبەرە یاخود دەزگای رەگەزنامە و کۆچ تێگەیشتویت؟ لەم ماڵپەرە خشتەیەکی ئەو رێکخراوانە دەدۆزیتەوە کە یارمەتی پێشکەش دەکەن.